پزیشكێك لە كاتی چارەسەركردنی بریندارانی ڕووداوێكدا “دیمەنێكی سەیر” دەبینێت

پزیشكێك لە كاتی چارەسەركردنی بریندارانی ڕووداوێكی هاتوچۆدا، دیمەنێكی بینی كە تووشی شۆكی كردووە.

ڕووداوێكی هاتوچۆ لە میسر كە لە نێوان پاسێك و شەمەندەفەرێكدا ڕوویدا، بووەهۆی گیانلەدەستدانی سێ كەس و برینداربوونی 10 كەسی دیكە.

بەپێی میدیای میسری، كاتێك بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ناوەندیی فاقوس لە پارێزگای شەرقییە، پزیشكێك بە ناوی عەلا عەبدلسەلام لە بەشی فریاكەوتن دەستیكردووە بە چارەسەركردنی بریندارەكان، لە پڕ چاوی بە كچەكەی خۆی كەوتووە كە لە نێو بریندارەكاندا بووە.

سەرچاوەكان دەڵێن، هاوژینی پزیشكەكە و منداڵەكانی سەرنشینی شەمەندەفەرەكە بوون و كچێكی دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە و كاتێك باوكی بریندارەكانی چارەسەركردووە، گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

میدیاكانی عێراق: كازمی جارێكی دیكە سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی بانگێشتكردووە

بابەتی دواتر

بردنە دەرەوەی چەند جۆرێك ئاژەڵ لە هاوڵاتییان قەدەغەكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share