سوپای سوریا لە شاری حەما كشایەوە

بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، لە ماوەی نزیكەی دود كاتژمێردا 14 شارۆچكە و شار لە لادێكانی باكووری حەما لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە بە سەرۆكایەتی بەرەی تەحریر شام كۆنترۆڵكران.

رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، “14 شارۆچكە و شار لە ناوچەكانی باكووری حەما لە ماوەی نزیكەی دوو كاتژمێردا لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سوریاوە بە سەرۆكایەیتی گروپی تەحریر شام كۆنترۆڵكران”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “تەواوی سوپای سوریا لەو پارێزگایە كشاونەتەوە و ئەوەش بە فەرمانی بەرپرسانی سەربازیی سوریابووە و تاوەكو ئێستا هیچ ئەندامێكی سوپای سوریا لە كاتی پێكدادانەكاندا نەكوژراون و هیچ پێكدادانێك رووی نەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بە روونی پێشێلی ئاگربەست دەکەن

هەسەدە بڵاویکردەوە، چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق رێککەوتنی ئاگربەست لە ناوچەکانی جزیرە و کۆبانی پێشێلدەکەن. راگەیاندنی هەسەدە بڵاویکردەوە، سەرەڕای…
Total
0
Share