وێنە.. پەرستارێک دوای مردنی بە کۆرۆنا منداڵە کوڕەکەی لە سکیدا دەرهێندرا

پەرستارێکی ئێرانی دوای ئەوەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، نزیک بوو لەوەی کۆتایی بە دوو گیانییەکەی بێت و منداڵی ببێت، بەڵام بە هۆکاری ڤایرۆسەکە گیانی لە دەستدا، بەرلەوەی منداڵەکە زیانی پێبگات توانیان بە 7 مانگی ڕزگاری بکەن.

مەشهید گودەرز، پەرستار بووە لە نەخۆشخانەی “لوقمانی حەکیم” لە کەرەجی نزیک تارانی پایتەخت، دوای ئەوەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە تەمەنی دوو گیانییەکەی 7 مانگ بووە پێش ئەوەشی گیان لە دەستبدات بە چەند کاتژمێرێک پێش ئەوە دکتۆرەکان توانیان گیانی منداڵە کوڕە 7 مانگییەکەی ڕزگار بکەن.

میدیا ئێرانییەکان بڵاویان کردووەتەوە دکتۆرەکان تێگەیشتوون لەوەی مەشهید گیان لە دەست دەدات، بۆیە لەژێر چاودێری ورددا گیانی منداڵەکە ڕزگار دەکەن، ئەگەرچی منداڵەکە بەهۆی کەمی تەمەنییەوە لەژێر چاودێریدایە، بەڵام پێشبینی دەکرێت دۆخی تەندروستی باش بێت و لە ژیاندا بمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەراقچی: ئەگەر ئیسرائیل هێرشەکانی رانەگرێت لە وەڵامدانەوە بەردەوامدەبین

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل هێرشەکانی رانەگرێت لە وەڵامدانەوە بەردەوامدەبین. عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران رایگەیاند، “سوپاسی…
زیاتر ببینە

دکتۆر ئەیمی هۆڵمز: هەسەدە هاوپەیمانی 87 وڵات و رێکخراوە

شارەزای کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و راوێژکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوپەیمانی هەموو ئەندامانی هاوپەیمانییەتی…
Total
0
Share