سعودیە بەكارهێنانی بڵندگۆی مزگەوتەكان سنووردار دەكات

وەزیری كاروباری ئیسلامیی سعودیە دەڵێت، بڵندگۆی مزگەوتەكان پێویستە تەنها بۆ نوێژخوێنانی ناو مزگەوت بێت.

عەبدوللـەتیف ئال شێخ، وەزیری كاروباری ئیسلامی و بانگەواز و رێنمایی رایگەیاند، خوێندنی قورئان بە بڵندگۆ تەنها بۆ نوێژخوێنانی مزگەوت دەبێت. سكاڵایان لە پیاوان و ژنانی بەتەمەن پێگەیشتووە، كە ناڕازین بەرامبەر بەرزیی دەنگ و خەویان تێكدەدات.

ئەوەشی وت، یەكێك لە مەبەستەكانی شەریعەت “گەیاندنی قورئان خوێندنە بۆ ئەوانەی لە نوێژ ئامادەدەبن”.

ئەو وتانەشی لەمیانەی پرسیارێكدا بوو لەبارەی ئەگەری چاوخشاندنەوە بە بڕیاری سەرلەنوێ كارپێكردنی بڵندگۆكان لە مانگی رەمەزاندا.

دەربارەی وتەی هەندێك بەوەی گوێگرتنیان لە قورئان، هەستی “رۆحانیەت”یان دەبزوێنێت، وەزیر وتی، “رۆحانیەت بە هاواركردن لە مایكرۆفۆنەكانەوە نابێت، رۆحانیەت ئەوەیە بۆ نوێژكردن بچیت بۆ مزگەوت”.

دووپاتیشیكردەوە، لە ئایاری 2021ەوە بڵندگۆكان تەنها بۆ بانگدان و نوێژدابەستن بەكاردەهێندرێن.

وەزارەتەكە ئەوكات بڕیارێكی دەركرد بە سنوورداركردنی بەكارهێنانی بڵندگۆی دەرەكیی مزگەوتەكان تەنها بۆ بانگدان و نوێژدابەستن، ناشبێت ئاستی دەنگی بڵندگۆ لە ئامێری رێكخەرەكەیدا لە سێ پلە زیاتربێت.

هەروەها وەزارەتەكە گشتاندنێكی كردووە بۆ دانانی بڵندگۆ بۆ گواستنەوەی دەنگی ئیمام لە نوێژی هەینی و جەژنەكانی (رەمەزان و قوربان) بۆ ریزی ئەو نوێژخوێنانەی بەهۆی قەرەباڵغییەوە دەكەونە دەرەوەی مزگەوتەكان، بۆ گەیشتنی دەنگ پێیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ساڵیادی كوشتنی سولەیمانی.. ئێران و ئەمریكا كامیان دەستپێشخەرن بۆ جەنگ؟

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی هۆشداری دەدات لەوەی، ئەمریكا بەنیازە بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران بە ئامانج بگرێت، لەبەرامبەریشدا وتەبێژی سوپای پاسداران بەدووری…
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەی ڕوسی لە تورکیا کەوتەخوارەوە و تەواوی ئەندامانی تیمەكەی گیانیان لەدەستدا

فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەی ڕوسی لە باشووری تورکیا  کەوتە خوارەوە، سەرجەم ئەندامانی تیمەكەشی گیانیان لەدەستدا. بەگوێرەی هەواڵی میدیای فەرمیی توركیا،…
زیاتر ببینە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: نازانین یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران بۆ کوێ چووە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایدەگەیەنێت، نازانن ئێستا یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران لە کوێیە و رەنگە بەشێکیشی، لەناوچووبێت.…
Total
0
Share