وەزیری نەوتی عێراق: له‌گه‌ڵ هه‌رێم بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لێکتێگەیشتنی گرنگمان هەیە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتووین بۆ بەگەڕخستنەوەی بۆریی بەندەری جەیهانی تورکیا.

عەبدولغەنی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “زنجیرەیەک کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و لێکتێگەیشتنی گرنگ لەنێوانمان هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەیشتوینەتە رێککەوتنێک کە گەرەنتیی کاری هاوبەش دەکات بۆ بەگەڕخستنەوەی بۆریی بەندەری جەیهانی تورکیا.

رۆژی دووشەممە 24ـی شوبات، ئاسۆ فەرەیدون، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق، بە نامەیەک لایەنی تورکیای ئاگادارکردووەتەوە لە رێککەوتنیان لەگەڵ هەرێم سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share