مەسعود پزیشکیان: چەند وڵاتێک هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدەن

سەرۆککۆماری ئێران، رایگەیاند، چەند وڵاتێک هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدەن.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە پەیامێکی نوێدا لە هەژماری ڕەسمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X)، هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە پەرەسەندنە سەربازییەکانی ناوچەکە ڕاگەیاند.

پزیشکیان ئاشکرایکرد کە ئێستا چەند وڵاتێک دەستیان بە هەوڵەکانیان کردووە بۆ نێوەندگیری و هێورکردنەوەی دۆخەکە.

جەختیشیکردەوە لەوەی کە تاران “پابەندە بە بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا”.

سەرۆککۆماری ئێران وتیشی، “لەگەڵ ئەوەی خوازیاری ئاشتین، بەڵام لە بەرگریکردن لە کەرامەت، شکۆ و سەروەریی خاکی ئێران بە هیچ شێوەیەک درێغیی ناکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا ئەندامبوونی فینلەندای لە ناتۆ پەسەندكرد

پەرلەمانی توركیا رەزامەندیی دەربڕی لەسەر بڕیاری بە ئەندامبوونی فینلەندا لە رێكخراوی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەنتیك”ناتۆ”دا. میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە،…
Total
0
Share