ئەلێنا رۆمانسکی: هاوکاربووین بۆ رێککەوتنى بەغداد و هەرێم

ئەلێنا رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، هاوکاربوون بۆ گەیشتنی هەرێم و بەغداد بە رێکەوتن.

ئەمڕۆ شەممە ئەلێنا رۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لەگەڵ نوێنەری ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن لە هەرێم کۆبووەوە و رایگەیاند، “داعش تا ئێستا مەترسییە لەسەر عێراق و حکومەتى عێراقیشمان ئاگادارکردووەتەوە هەوڵەکانى بەگەڕبخات بۆ ئەوەى وڵاتەکە نەبێتە گۆڕەپانى جەنگ”.

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد باسیلەوەکرد، “چارەسەرکردنى کێشەى هەناردەکردنى نەوتى هەرێم لە قۆناغى کۆتاییدایە و گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغداد ئەرێنین و ئێمەش هاوکاربووین بۆ گەیشتن بە رێکەوتن”
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ئاشکرایکرد، “پشتیوانیى پەرەپێدانى خوێندنى باڵان و ئەمساڵ چوار ملیۆن دۆلارمان بۆ پرۆژەى سێ زانکۆى ئەمریکى لە هەرێم خەرجکردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی: بەهەماهەنگیی حكومەتی هەرێم ڕێگری لە پێشێلكارییەكانی توركیا بكرێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەكات بۆ تاوتووێكردنی پەلامارەكەی توركیا و بڕیاردرا هەماهەنگی لەگەڵ…
Total
0
Share