فراكسیۆنەكەی خەزعەلی: ئەوانەی خۆپیشاندەرانیان كوشت سەر بە حكومەت نین

فراكسیۆنی سادیقون، باڵی سیاسیی عەسائیبی ئەهلی حەق كە قەیس خەزعەلی سەركردایەتی دەكات ڕایگەیاند، ئەوانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندەرانیان كوشت هێزە ئەمنییەكان نین.

محەمەد بەلداوی ئەندامی فراكسیۆنەكە دەڵێت، “ناكرێت ئەوەی دوێنێ پشتیوانیی پرۆسەی سیاسی كردووە، ئێستا خۆپیشاندەر بكوژێت، بۆیە ئەوانەی خۆپیشاندەرانیان كوشت سەر بە هێزە ئەمنییەكان نەبوون”.

ماوەی دوو هەفتەیە لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەغداد خۆپیشاندان دەكەن و ناڕازین لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، یەكێك لەو لایەنانەی بەشدارییەكی كارای خۆپیشاندانیان كردووە و لێدوانی توند لەدژی حكومەت دەدەن، بەرەكەی خەزعەلییە.

ئەندامەكەی سادیقون پێیوایە لایەنی چەكدار هەن لە دەرەوەی حكومەت كە دەیانەوێت كێشە لەنێوان حكومەت و حەشددا دروستبكەن و دەڵێت، “ئەوانەی خۆپیشاندەران دەكوژن، هەمان ئەو لایەنانەن كە ساڵی ڕابردوو لە گۆڕەپانی تەحریر خۆپیشاندەرانیان دەكوشت و ئێستا دەیانەوێت ئەجێندای خۆیان جێبەجێبكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی 618 ملیار دینارەكە قەرز نییە و تەمویلە و رێكارەكانی ناردنی ئەو پارەیە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت پێشێلکاری بەرامبەر ژنان بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا…
Total
0
Share