عێراق جموجۆڵی دیبلۆماسی لەدژی پێشێلكارییەكانی توركیا دەستپێكرد

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕێگەگرتن لە پێشێلكارییە بەردەوامەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق، جموجوڵی دبلۆماسییان دەستپێكردووە.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی مستەفا كازمی  فەرماندەی گشتيی هێزە چەكدارەكانی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقیی وتووە، “وەزارەتی دەرەوە جموجوڵێكی دیبلۆماسیی دەستپێكردووە، بۆ ڕێگەگرتن لە پیشێلكارییە بەردەوامەكانی توركیا بۆسەرخاكی عێراق”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە دەستووری عێراقدا هاتووە، پێویستە وڵاتان ڕێز لە سەروەری عێراق بگرن، بۆیە پێویستە هەموو وڵاتان رٍێز لە سەروەری خاكەكەی بگرن.

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق باسیلەوەشكردووە، “بەهەموو شێوەیەك ڕەتیدەكەینەوە كە لەناو خاكی عێراقەوە كاری تیرۆرستی بۆ سەر وڵاتێكی دیكە ئەنجام بدرێت”.

توركیا نزیكەی حەفتا بارەگای لەنێو خاكی هەرێمدا هەیە و بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی پەرلەمانتارانيش سوپای تورکیا نزیكەی 40 كیلۆمەتر هاتووەنەتە نێو خاكی هەرێمەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم: بە دەرچوو هەژمارکردنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی کوردیدا کەوتوون نادەستوورییە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بە دەرچواندنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی زمانی کوردیدا…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان: ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان %14.14ـیە و ڕێژەی %12.68  ڕەتدەکەینەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختدەکاتەوە کە پێویستە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 لەسەر بنەمای دەستوور دابڕێژرێت و دەشڵێت، “ڕێژەی…
زیاتر ببینە

سروە عەبدولواحید: داوامکرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا خەرجبکرێت

وەزیری ژینگەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرکردە دیارەکانی عێراق کۆبووەتەوە. سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی…
Total
0
Share