ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێدەکرێن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە گفتوگۆ دەكەن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە بڕگەی یەكەمدا راپۆرتێك لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی قۆناغی فۆرمی خێزانی لە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان و ئاڤاهیان بە سەركەوتوویی لە عێراق و هەرێمی كوردستان كە لە رۆژانی 20-21ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، پێشكەشدەكرێت و قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكە تاوتوێدەكرێن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە خستنەڕووی پرۆژەبڕیارێكی پێشنیاركراوە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی

بابەتی دواتر

ئاوارەکانی لوبنان دەستیان بە گەڕانەوە کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share