لە رووداوێکدا 22 سەربازی ئەمریکی برینداربوون

هێلیکۆپتەرێکی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان کەوتە خوارەوە و 22 سەرباز برینداربوون.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە، “لە رێکەوتی 11ی ئەم مانگە هێلیکۆپتەرێکی هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان کەوتووەتە خوارەوە بەهۆیەوە 22 سەرباز برینداربوون کە برینی ژمارەیەکیان سەختە و لە بەشی چاودێری چڕن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ژمارەیەک سەربازیان تەندروستیان جێگیرە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە”.

ئاشکراشیکرد، “لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بۆ ئەوە ناچن هێرشکرابێتە سەری”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو چەک و فڕۆکانەی هێرشیان پێکراوەتە سەر حزبەکانی ڕۆژهەڵات دروستکراوی ڕۆژئاوان

بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەو چەک و موشەکانەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ بۆردومانكردنی بارەگاكانیان…
Total
0
Share