عەبدولستار مەجید : داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیم کراوە و ئاگادار نیم لەسەر چییە

داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار عەبولستار مەجید دەکرێت، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، “نە نوسراوم بەدەست گەیشتووە نە ئاگام لێیەتی”.

سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر بە نووسراوێک داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکات پارێزبەندی لەسەر عەبدولستار مەجید هەڵبگرێت و داواکارییەکە لەسەر داوای سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا عەبدولستار مەجید ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، “من ئاگاداری ئەو پرسە نیم هیچ نوسراوێکیشم پێنەگەیشتووە”.

باسی لەوەکرد، ئاگادارنەکراوەتەوە لەوەی داوایەکی وا لە دژی کراوە و نازانێت کێ و لەسەر چ بابەتێک داوای هەڵگرتنی پارێزبەندییان لەسەری کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەمید سالار عەبدوڵا: داوامانکردووە ژنان بتوانن منداڵەکانیان بکەنە خاوەنی پاسپۆرت

عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، داوایانکردووە ژمارەیەک یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوێبکرێتەوە. ئاماژەی بەوەکرد، داوامانکردووە…
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی ھەولێر هۆكاری كەوتنەوەی دوو ئاگرەكەی بازاڕی شێخەڵا ئاشكرادەكات

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ھەولێر رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو دوو رووداوی ئاگركەوتنەوە لە بازاری شێخەڵا كەوتەوە و دەستبەجێ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان…
Total
0
Share