سليَمانى.. لە ماوەی مانگێكدا 134 شوێن سزادراون و 21ی دیكەش داخراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی مانگێكدا لیژنەكانی چاودێریی تەندروستی 137 شوێنیان سزاداوە و 21 شوێنی دیكە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە داخراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی مانگێكدا واتا لە 25ی حوزەیران تاوەكو 25ی تەمموزی ئەمساڵ لیژنەكانی چاودێریی تەندروستی سێ هەزار و 554 سەردانیان بۆ بازاڕەكان و ماركێتەكان و شوێنە جیاجیاكانی شاری سلێمانی ئەنجامداوە بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەكان و ڕێگریكردن لە ساغكردنەوەی خۆراك و كەلوپەلی نەشیاو بۆ بەكارهێنان.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لیژنەكان هەزار و 412 شوێنیان ئاگاداركردووەتەوە و 137 شوێنیان سزاداوە و و 21 شوێنیان داخستووە كە پابەندی بەمەرج و ڕێنماییە تەندروستییەكان 293 مۆڵەتی بەخشیوە و 76 مۆڵەت پووچەڵكراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولواحید محەمەد: بڕیارەكەی حكومەت گرفت بۆ ناوەندەكانی خوێندن دروستدەكات

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەت تایبەت بە گۆڕانكاری لە تەمەنی خانەنشیكردنی مامۆستایان و فەرمانبەران گرفتی…
زیاتر ببینە

هەڵوێستی توركمانەكان و هۆشدارییەكانی پەكەكە.. ڕوونكەرەوەی هێڵە نیشتمانی و نەتەوەییەكان و نمایندەی دەنگدەری كوردستانی

دوو هەڵوێستی جیاواز لە توركیا و پەكەكەوە، لەبارەی پشتگیریكردن لە حزب و لایەنەكانی باشووری كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی…
Total
0
Share