هێمن میرانی: ئۆتۆمبێلە بڕاوەکان تۆمارناکرێن

هێمن میرانی رایگەیاند، هیچ بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان نییە، بە هیچ شێوەیەک تۆمارناکرێن.

هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگەیاند، هیچ رێنماییەکی نوێ سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان نییە، ئۆتۆمبێلە بڕاوەکان بە هیچ شێوەیەک تۆمارناکرێن.

سەبارەت بە تۆمارکردنی ماتۆڕسکیل، وتی، “رۆژانە ژمارەیەکی زۆر ماتۆڕسوار ماتۆڕەکانیان تۆماردەکەن، بەشێکی زۆری کۆمپانیاکانی گەیاندن لە قۆناغی کۆتایی هێنانی ماتۆڕی نوێدان”.

جەختیشیکردەوە، “تا کۆتایی ئەمساڵ مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی گەیاندن دراوە، کە ماتۆڕی نوێ و بێدەنگ بهێنن و تۆماری بکەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەختمان لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کردەوە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، لەگەڵ وەفدەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی جەختمان لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کردەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی،…
Total
0
Share