ئۆنسەیەک زێڕ بەراورد بە دوو هەفتە پێش ئێستا 150 دۆلار دابەزی

نرخی زێڕ لە سەرەتای مامەڵەکانی رۆژی سێشەممەدا کەمێک بەرزبووەوە، بەڵام لە نزیک نزمترین ئاستی لە ماوەی مانگێکدا ماوەتەوە، ئەمڕۆ ئۆنسەیەک زێڕ هاوتای 2612 دۆلارە،  بەو جۆرەش بەراورد بە دوو هەفتە پێش ئێستا زیاتر لە 150 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە.

چاودێرانی ئابوری و وەبەرهێنەران چاوەڕێی داتای ئابوریی ئەمریکا و سەرنجەکانی بەرپرسانی بانکی فیدراڵی دەکەن بۆ ئەوەی روونکردنەوەی زیاتر لەسەر رێڕەوی رێژەی سوود بدەن.

نرخی دۆلار لە جیهاندا لە نزیک بەرزترین ئاستی چوار مانگیدا سەقامگیر بوو، بەهۆی بەردەوامبوونی بازرگانی و پێشبینییەکان لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، بەهێزبوونی دۆلار وا دەکات زێڕ کەمتر سەرنجڕاکێش بێت بۆ خاوەن دراوەکانی تر.

هاوکات، بڕیارە لەم هەفتەیەدا ژمارەیەک بەرپرسی بانکی فیدراڵی قسە بکەن، لەنێویاندا جیرۆم پاول سەرۆکی ئەمریکا.

ئەمڕۆ نرخی کیلۆیەک لە کانزا زەردەکە هاوتای، 83 هەزار و 905 دۆلارە و گرامێکیشی بەرامبەرە بە 83 دۆلار و 91 سەنت.

لە بازاڕە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانیشدا نرخی مسقاڵی زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە بە جۆرێک هەر مسقاڵێک نزیکەی 12 هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە دیووە.

بابەتی پێشتر

کاندیدی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

عەتوان عەتوانی: حکومەتی عێراق سەرقاڵی ئامادەکردنی خشتەی بودجەی 2025 ە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ هەرزانکردنی کرێی گواستنەوە بەنزین دەدرێت بە ئۆتۆمبێلەکانی هێڵی گواستنەوە

  قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ڕایگەیاند بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی کرێی گواستنەوەی هاوڵاتییان بڕێک بەنزین دەدرێت بە ئۆتۆمبێلەکانی…
Total
0
Share