لیستی ناوی دەرچووان بۆ دامەزراندن لە سایلۆی کەلار بڵاوکرایەوە

ئیدارەی گەرمیان ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لە سایلۆی گەرمیان وەرگیراون.

ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش وردبینیکردن و خاڵبەندیکردن بۆ سەرجەم پێشکەشکاران لەلایەن لیژنەی دامەزراندنی فەرمانبەران بۆ سایلۆی کەلار، ناوی چەند کەسێک وەرگیراوە.

باس لە ئەوەش دەکات، کۆی گشتی 6 هەزار و 688 کەس بەشێوەی ئۆنلاین داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ دامەزراندن، لەو ژمارەیە پاش دەرکردنی ناوی دووبارە پێنج هەزار و 758 کەس ماونەتەوە، دوای پرۆسەی خاڵبەندیکردن کە لە لیستەکەدا شێوازی خاڵبەندییەکە روونکراوەتەوە، 58 کەسی سەرکەوتوو ناویان بۆ دامەزراندن دەرچووە.

ئیدارەی گەرمیان دەڵێت، ئاگاداری ئەو داواکارانە دەکەینەوە کە پەڵپگرتن (اعتراض)یان هەیە لە ئەنجامی دامەزراندنەکە دەتوانن لە رۆژی دووشەممە 12ی ئابی 2024 تا رۆژی یەکشەممە 18 ی ئابی 2024، لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا 1ی نیوەڕۆ سەردانی سایلۆی کەلار بکەن بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پەڵپگرتنەکانیان.

باس لە ئەوەش دەکات، “كەسی پەڵپگر دەبێت خۆی سەردانی لیژنەی پەڵپ بكات لە سایلۆی كەلار، هاوکات بەڵگەنامەی رەسمی لەگەڵ خۆی بهێنێت”.

 

May be an image of text

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی کەمتەرخەمییەوە کارکردن لەو پرۆژەیە راگیرا کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کرێکارێک تێیدا گیانیلەدەستدا

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی رایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی تێیدا کارکردن لەو پرۆژەیەدا راگیراوە کە سەرەتای…
Total
0
Share