سوودەکانی خواردنی کیوی

کیوی یەکێکە لە میوە زستانەییەکان کە خواستێکی زۆری لەسەرە شارەزایەکی بواری خۆراک سوودەکانی ئاشکرادەکات.

یەک کیوی قەبارە مامناوەند بڕێکی زۆر لە ڤیتامین سی تێدایە، بە شێوەیەک لەو رێژەیە زۆرترە کە لە پرتەقاڵدایە، کە ئەمەش بۆ زیادبوونی بەرگریی جەستە گرنگە و بەرەنگاریی ڤایرۆس و بەکتریاکان دەکاتەوە و دەمارەکان بەهێزدەکات و گرنگی زۆری بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین هەیە کە بۆ تەندروستی پێست گرنگە.

کیوی دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان، کە بۆ تەندروستیی ریخۆڵە گرنگە و بە خۆراکی بەکتریا سوودبەخشەکان دەژمێردرێت، جگە لەوەش ئەنزیمی ئەکتینیدینی تێدایە کە هەرسی پرۆتینەکان ئاسان دەکات.

ئەم میوەیە ئاستی کالۆری نزمە، بۆیە بەرەنگاریی قەڵەوی و کێشی زیادەی جەستە دەبێتەوە.

بۆ ئەوەی سوودی پێویستت لە کیوی دەستبکەوێت لە رۆژێکدا تەنها سێ دانە بخۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: مۆڵەتی سەرجەم پزیشکان و پەرستاران هەڵوەشێندرایەوە

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایدەگەیەنێت، مۆڵەتی سەرجەم پزیشک و پەرستاران لە سەرتاسەری ئێران هەڵوەشێندرایەوە و پێویستە لە ئامادەباشیی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.…
Total
0
Share