سەبارەت بە ئازار و نەخۆشییەکانی ددان پێنج راستی لەبیرمەکە

لەگەڵ پێشکەوتنی زانستی پزیشکی، راستییەکان سەبارەت بەو شتانەی لە جەستەماندا روودەدەن و بیرکردنەوە باوەکان راستدەکەنەوە کە تا ئێستا ئێمە پێمانوایە راستن، دواتر زانست بۆی دەرکەوت کە ئەوانە تەنها تێڕوانینن.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز هەندێک لەو شتانە بڵاودەکاتەوە کە پێویستە بزانیت کاتێک باس لە تەندروستیی ددانەکان دەکرێت:

سەردانی بەردەوام

کۆمەڵەی پزیشکیی ددانی ئەمریکی ئامۆژگاری دەکات کە سەردانی بەردەوام بۆ لای پزیشکی ددان دوانەخەیت، ئەو بڕوایە رەتدەکاتەوە کە ئەگەر هەست بە ئازار نەکەیت کارێکی پێویست نییە.

تریسیا کوارتی-ساگێل، وتەبێژی کۆمەڵەکە دەڵێت، “خەڵکێکی زۆر نەبوونی ئازار بە ئاماژەیەک دەبینن بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک نییە”، بەڵام رەنگە بۆ نموونە هەوکردنی پووک هەبێت بەبێ ئازار، کۆمەڵەکە پێشنیاری ئەوە ناکات کە ساڵانە چەند جارێکی دیاریکراو سەردانی پزیشک بکرێت، بەڵام پێویستە جارێک یان دووجار سەردانی پزیشک بکرێت و ڕەنگە زیاتر لەوەش، بەپێی حاڵەتەکان.

خوێنبەربوونی پووک پشتگوێ مەخە

ئەگەر ماوەیەکی زۆرە بۆ پاککردنەوەی ددانەکانت فلۆس بەکارنەهێنابێت، بێگومان هەندێک خوێنبەربوون روودەدات کاتێک ئەو کارە دەکەیت دوای ماوەیەک لە وەستان، بەڵام ئەگەر ماوەیەک تووشی کێشەی خوێنبەربوون بوویت، پێویستە راوێژ بە پزیشک بکەیت، هەروەها پێرنیما کومار، سەرۆکی بەشی پزیشکیی ددان و پزیشکی دەم و ددان لە زانکۆی میشیگان بۆ پزیشکیی ددان، پێشنیاری بەکارهێنانی “فڵچەی نێوان ددان” دەکات بۆ ئەو کەسانەی کە بۆشایی نێوان ددانەکانیان هەیە.

سپیکردنەوەی ددان بە خەڵوز

مەیلێک هەیە بۆ سپیکردنەوەی ددانەکان بە خەڵوز، بەڵام توێژینەوەیەک کە لە ساڵی 2017 لە گۆڤاری کۆمەڵەی پزیشکی ددانی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە رەنگە سوودی نەبێت، دەکرێت ببێتە هۆی هەستیاری زۆر لە ددانەکاندا، هەروەها رەنگە گەردیلەکانی خەڵوز لە گیرفانی ددانەکاندا جێگیر ببن پووک، ببێتە هۆی زیانگەیاندن و گۆڕینی ڕەنگ.

فڵچەی ددانی کارەبایی پێویست نییە

فڵچەی کارەبایی پێویست نییە، رەنگە ببێتە هۆی داخورانی پووک و تەنها پێویستە ڕۆژانە دووجار ددانەکانت بشۆیت بە فڵچەی ئاسایی بە گۆشەی 45 پلە بەرامبەر پووک بۆ ماوەی دوو خولەک.

تەندروستیی ددانەکانت پەیوەستە بە تەندروستیی جەستەتەوە

تەندروستیی ددان کاریگەریی لەسەر بەشەکانی تری جەستە دەبێت، نزار ئەلحەبەشی، لە قوتابخانەی کۆرنبێرگ بۆ پزیشکی ددان لە زانکۆی تەمپڵ، پێیوایە نەخۆشیی پووک رەنگە رۆڵی هەبێت لە روودانی نەخۆشییەکانی وەک شەکرە و هەندێک جۆری شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و دەشڵێت، پاراستنی تەندروستیی دەم و ددان ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشیانە کەمدەکاتەوە.

بەپێی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی حکومەتی ئەمریکا (CDC)، تووشبووانی شەکرە کە چارەسەری نەخۆشیی پووکەکانیان دەکەن، رەنگە بە تێپەڕبوونی کات بتوانن شەکری خوێنیان دابەزێنن.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێكی هەواڵگری "شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا" ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

رێپێدراوێكی پێشوو دەكاتە تاوان<br> كوردێك یاسای هاوسەرگیری لە بەریتانیا دەگۆڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بەکارهێنانی دەمامکی لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکاندا کرد بە ناچاری

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بەکارهێنانی دەمامک لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا بکرێت…
Total
0
Share