ڕێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق لە 99% نزیكبووەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماری چاكبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، دەگاتە 99%.

ڕاگەیەندراوێك كە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو كەسانەی ئاشكراكردووە كە كۆرۆنا و نیشانە و كاریگەرییەكانیان تێپەڕاندووە و بە تەواوەتی چاكبوونەتەوە.

بەپێی ئامارەكە، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 105 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لە بەرامبەردا ئەوانەی چاكبوونەتەوە ژمارەیان 101 كەسە.

ئێستا ڕێژەی تێپەڕاندنی كۆرۆنا و چاكبوونەوە لە پەتاكە گەیشتووەتە 98.8% و ئەوەش بەرزترین ڕێژەیە، وەك وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

هێزێكی دژەتیرۆری عێراق گەیشتە مەخمور<br>ئێستا ئامانجی هاتنی ئەو هێزە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ئەمریكا ڕاپۆرتی ئازادیی ئایینییەكانی بۆ ساڵی 2021 بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share