توێژینەوەیەك: كاریگەریی فایزەر بەرامبەر گۆڕاوی دەلتا زۆر دابەزیوە

توێژینەوەیەكی نوێی ئیسرائیلی دەریخستووە، كاریگەریی ڤاكسینی فایزەر بەرامبەر بە جۆرە نوێكانی كۆرۆنا زۆر دابەزیوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل-ی بەریتانی ئەنجامەكانی توێژینەوە ئیسرائیلییەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە پشتی بەستووە بەو ئامارانەی لە وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیلی وەرگرتووە.

بەپێی ئامارەكانی تەندروستیی ئیسرائیل، كە توێژینەوەكە پشتیپێبەستووە، كاریگەریی ڤاكسینی فایزەر بەرامبەر بە كۆرۆنای گۆڕاوی “دەلتا” تەنها 64%ــە، لەكاتێكدا پێشتر كاریگەریی ڤاكسینەكە بەرامبەر كۆرۆنا بنچینەییەكە و پێش بڵاوبوونەوەی زنجیرە نوێكانی كۆرۆنا، نزیكەی 95% بوو.

توێژینەوەكە بەتایبەت تیشكی خستووەتە سەر كەمبوونەوەی توانای ڤاكسینی فایزەر لە ڕێگریكردن لە توشبوون بە كۆرۆنا و كەمكردنەوەی نیشانەكانی.

لایەنی تەندروستیی ئیسرائیل داتا نوێكانیان بە “دڵەڕاوكەر” وەسفكردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوەكە دڵنیایی ئەوەی داوە، كە فایزەر ڕێگری دەكات لە توشبوونی توند بە كۆرۆنا.

بابەتی پێشتر

پێکهێنانی حکومەتی سوید لەسەر ئامینەی کاکە باوە وەستاوە

بابەتی دواتر

جیهان.. گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا چوار ملیۆن کەسی تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share