لە هەفتەیەکەدا نرخی نەوت 10% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە

لە سەرەتای هەفتەدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی 10% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە بەراورد بە شەممەی رابردوو.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندیداربوو بە کێشە جیۆسیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، هێشتا وەبەرهێنەران و چاودێرانی ئابوری جیهانی ئەگەرەکانی فراوانبوونی دۆخەکە بە دوور نابینن و ئەوەش وادەکات ئەگەرەکان پەکخستنی دابینکردنی نەوت بە کراوەیی بهێڵێتەوە کە لەو دۆخەدا، نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک خاوی برنێت گەیشتە 78 دۆلار و76 سەنت دوای بەرزبوونەوەی %1.47ی نرخی هەر بەرمیلێک بەراورد بە دوێنێ.

هاوکات، بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس گەیشتە 74 دپار و 99 سەنت و ئەویش 1.74% بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان دووبەردانی: ئەگەر عێراق وەکو ساڵی رابردوو پارە بنێرێت مووچەی مانگێک دەفەوتێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر عێراق وەکو ساڵی رابردوو پارە بنێرێت مووچەی مانگێک دەفەوتێت. شێروان دووبەردانی، ئەندامی…
Total
0
Share