داهاتی مانگی رابردووی نەوت لە عێراق زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە

کۆمپانیای بە  بازاڕکردنی نەوتی عێراق رایگەیاند، داهاتی مانگی ئەیلولی نەوت لە عێراق زیاتر لە  هەشت ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “لە مانگی ئەیلولدا بڕی بەرهەمهێنراوی نەوت گەیشتووەتە 98 ملیۆن و 765 هەزار و 153 بەرمیل نەوت”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “داهاتی فرۆشی نەوت هەشت ملیار و 845 ملیۆن و 411 هەزار دۆلار بووە”.

ئاشکراشی کردووە، “نەوتی عێراق بە 36 کۆمپانیای جیهانی جیاواز لە بەندەرەکانی بەسرە و خورعەمییە و عوامات ئەحادییە و  بەندەری جیهانی فرۆشراون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی رابردوو دابەشدەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، “هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی…
Total
0
Share