کاملا هێرس و دۆناڵد تڕەمپ لەبەردەم دەرگای سەرۆکایەتیی ئەمریکادا

رۆژی  5ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەمریکییەکان سەرۆکی داهاتوویان هەڵدەبژێرن و چاویان لەسەر کارنامەی کاندیدەکانیانە بۆ بڕیاردانێکی دروست.

ئاڵەنگارییەکانی نێوان دوو کاندیدەکەی ئەمجارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا جیاوازە و راپرسیەکانیش ئەوە دەسەلمێنن.

هەردوو کاندیدەکە سەرنجیان لەسەر چەند پرسێک چڕکردووەتەوە و لەسەر ئەو بنەمایە رکابەریی سەخت لەنێوانیاندا هەیە.

بڕیارە لە رۆژی 5ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەبچێت و ئاڵەنگارییەکی بەهێز لەنێوان کاندیدەکاندا هەیە، بەڵام رکابەرییەکان لەنێوان کاملا هێرس و دۆناڵد ترەمپدا بەهێزترە.

دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان سەرنجەکانی لەسەر بواری ئابوری، کار و بێکاری چڕکردووەتەوە لە کاتێکدا کاملا هێرس، کاندیدی دیموکراتەکان دروشمی ئازادی بەرزکردووەتەوە لە تەواوی بوارەکاندا.

بەپێی راپرسیەکی رۆیتەرز هێرس بە رێژەی 7% کەوتووەتە پێش ترەمپ لە کێبڕکێکەدا، بەڵام ئەوە سەلمێنەری سەرکەوتنی نییە، چونکە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2016 هیلاری کلینتۆن پێش ترەمپ کەوت، بەڵام ترەمپ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

دوای ئەوەی دیبەیتێکیان ئەنجامدا، هێرس داوای لە ترەمپ کرد جارێکی دیکەش دیبەیت ئەنجامبدەن و هەرچی هەیە راستەوخۆ لەبەر دەمیدا پێی بڵێت، بەڵام دۆناڵد ترەمپ رەتیکردەوە و وتی، ”ئێستا زۆر درەنگە بۆ ئەو کارە”.

بابەتی پێشتر

ژیار جەلال: ژمارەیەکی کەمی بەساڵاچووان لە ماڵی بەساڵاچووانی سلێمانیدان

بابەتی دواتر

جارێکی دیکە بڕگەی گێڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنەکانیان خرایەوە بەرنامەی کار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share