كۆتا دەرفەت دەدرێتە ئێرانییەكان

لەبارەی ڕێككەوتن و پێدانی كۆتا دەرفەت بە تاران، سەرۆكی ئەمریكا زانیاریی نوێی ئاشكراكرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، هەوڵی جدیی دەدەن لەپێناو ئەوەی لەگەڵ ئێراندا بگەنە ڕێككەوتنێكی كاریگەر.

وتیشی، “پاش ئەوەی هێرشە مێژووییەكەمان لەسەر داوای خودی ئێران و بەشێك لە وڵاتانی ناوچەكە و هاوپەیمانەكانمان بۆ كاتێكی دیاریكراو دواخست، دەبێت ئێرانییەكان بیر لە گفتوگۆیەكی جدییانە بكەنەوە و كۆتایی بە فێڵكردن بهێنن”.

جەختی لەوەشكردەوە، “هێرشە مێژووییەكەمان لەبەردەستدایە و ئەمەی ئێستا كردوومانە كۆتا دەرفەتە لەبەردەم ئێراندا بۆ ئەوەی بگەینە ڕێكەوتنێكی كاریگەر، ئەگەرنا ئیدی دەرەنجامێكی وێرانكار چاوەڕوانی بست بە بستی خاكی ئێران دەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تەنها سەرۆکایەتییەکانە و ڕاوێژکاریی دەبێت

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتییەکانی هەرێم کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکە ڕاوێژکارییە و تەنها…
Total
0
Share