پاش كاراكردنەوەی تویتەرەكەی ژمارەی فۆلۆوەرەكانی ترەمپ زیادیكرد

ئەژماری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە تویتەر، بە ماوەیەكی كەم پاش كاراكردنەوەی بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكرد، بە زیادبوونی 1.6 ملیۆن، كە 1.3 ملیۆنیان لە ماوەی 40 خولەكدا بوو.

ئەژمارەكە لە 8ی كانونی دووەمی 2021دا بەشێوەی هەمیشەیی سڕكرا، لەكاتێكدا 90 ملیۆن فۆڵۆوەری هەبوو.

ترەمپ دوای كاراكردنەوەكە تائێستا هیچی نەنوسیوە، بەڵام كارابووەتەوە و دەبینرێت، هەلیش بۆ بەكارهێنەران رەخسێندراوە تا بەشداری بكەن و كۆمێنت و رای خۆیان دەرببڕن.

لە سەرەتاكانی ساڵی 2021دا ئیدارەی تویتەر دۆناڵد ترەمپ-ی بێبەشكرد لە بەكارهێنانی ئەژمارەكەی، ئەوەش بە ماوەیەكی كەم پاش هەوڵی لایەنگرانی بۆ رێگری لە كۆنگرێسی ئەمریكا لە راستاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كە تیایدا جۆ بایدن-ی كاندیدی دیموكراتەكان براوە بوو.

ئەژمارەكەی ترەمپ لە تویتەر لە ئازاری 2009دا كراوەتەوە و تائێستا سەرجەم بڵاوكراوەكانی تیا ماوە.

كاراكردنەوەكەشی پاش راپرسییەك بوو كە ئیلۆن مەسك-ی خاوەنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە ئەنجامیدا و دوای ئەوەی زۆرینەی بەشداربووان نزیكەی 52% كە زیاتر لە 15 ملیۆن بەشداربوو بوو لە بەرژەوەندی كردنەوەی ئەژمارەكە دەنگیاندا.

بەڵام پێش دەركەوتنی بڕیاری راپرسییەكە و كاراكردنەوەكە، ترەمپ رایگەیاند كە جارێكی دیكە ناگەڕێتەوە بۆ ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە، ئەنجامی راپرسییەكە هەرچییەك بێت.

بابەتی پێشتر

تورکیا هەرێم و ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد

بابەتی دواتر

حەوت زانیاری لەسەر باڵندە زیرەك و فێڵزانەكە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌

ڕۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى ئاشكرایده‌كات، زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانى به‌هۆی گرفتى ته‌ندروستیی مێشكه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت دوورخراونه‌ته‌وه‌. ڕۆژنامه‌ى “ده‌یلی…
Total
0
Share