نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەنێت، نرخی زێر ماوەی چەند رۆژێكە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و پێشبینیدەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ نرخەكەی بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە ببینێت.

دلێر تاهیر، لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژی چوارشەممە، یەك مسقاڵ زێری عەیارە 21 بە 362 دۆلار بووە و یەك مسقاڵ زێری عەیارە 18 بە 312 دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخەكەشی جیهانییە.

راشیگەیاند، پێشبینیدەكرێت نرخی زێر تا كۆتایی ئەمساڵ نرخەكەی بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆوە ببینێت كە ئەوەش پەیوەندی بە گۆڕانكاری لە رێژەی سوودی بانكییەوە هەیە.

بابەتی پێشتر

سنووری قەزای پشدەر بۆردومانكرا

بابەتی دواتر

هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوێکی نوێی کۆرۆنا دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share