بۆ ماوەی هەفتەیەك گەڕەكەكانی كەركوك بێئاودەبن

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەركوك بڵاویكردووەتەوە، لە 30 ئەم مانگەوە، بۆ ماوەی هەفتەیەك ئاوی گەڕەكەكانی شاری كەركوك دەبڕدرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە ئاوییەكانی كەركوك كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە بەهۆی خاوێنكردنەوەی سەرچاوە ئاوییەكان كە ئاوی خواردنەوە بۆ شارەكە دابیندەكات بۆ ماوەی حەوت رۆژ ئاوی گەڕەكەكانی شاری كەركوك دەبڕدرێت.

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە ئاوییەكانی كەركوكدا هاتووە، گەڕەكەكانی دەرەوەی شار ناگرێتەوە لەوانە شۆراو، گورگەچاڵ و سێكانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا کە لەلایەن دادگای مەندەلییەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی مەندەلییەوە داواکرابوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن…
Total
0
Share