قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی فەخریی یانەی وەرزشیی سلێمانی دەستنیشانكرا

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند، دەبێت یانەی وەرزشیی سلێمانی بۆ پێگە شیاوەكەی بگیەڕێننەوە و دەشڵێت، ” مێژووی وەرزش لە سلێمانی بە یانەی وەرزشیی سلێمانی-یەوە گرێدراوە”.

قوباد تاڵەبانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، مێژووی وەرزش لە سلێمانی بە یانەی وەرزشیی سلێمانییەوە گرێدراوە و چەندین نەوەی خەڵكی سلێمانی بیرەوەرییان لەگەڵ ئەم یانەیەدا هەیە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “یانەی وەرزشیی سلێمانی یانەی دایكە و دەبێت لەم قۆناغەدا شوێن و پێگەی شیاوی خۆی بۆ بگەڕێتەوە و لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی یانەكە كۆبوومەوە، گفتوگۆی تێروتەسەلمانكرد لەبارەی چۆنییەتی بووژانەوە و گەشەپێدانی یانەكە كە لە ئێستادا خاوەنی چەندین تیپە لە بوارە جیاوازە وەرزشییەكاندا”.

ئەوەشیخستەڕوو، “بە شانازییەوە بەندەیان وەك سەرۆكی فەخریی یانەكە دەستنیشان كرد و بڕیارماندا لە ماوەیەكی كورتدا پلانێكی تۆكمە بۆ پێنج ساڵی داهاتووی یانەكە ئامادەبكرێت تا بە هەوڵ و هیمەتی هەموو لایەكمانەوە یانەی سلێمانی بگەیەنینەوە ئەو ئاستەی كە شایستەی ناوبانگ و مێژووە پڕشنگدارەكەیەتی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی عێراق: کشانەوی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان کاریگەری لەسەر کارەکانمان نابێت

دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی کشانەوەی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیەندراوەکەی دادگای فیدراڵی عێراق کە لە رۆژنامەی…
زیاتر ببینە

وەفدێکی زۆرینەی لایەنە کوردستانییەکان لەگەڵ لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە

وەفدێکی زۆرینەی لایەنە کوردییەکان لە بەغداد لەگەڵ لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی لایەنە کوردستانییەکان بەرنامەی سیاسیی…
Total
0
Share