خۆپیشاندانی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان برینداری لێکەوتەوە

جارێکی دیکە خۆپیشاندانی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە بەردەم وەزارەتی دارایی عێراق دەستیپێکردەوە و بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیشەوە برینداری لێکەوتەوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە بەیانی ئەمڕۆوە جارێکی دیکە ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەبەردەم وەزارەتی دارایی دەستیان بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیی کردەوە.
ئاشکراشیانکرد، خۆپیشاندەران داوا دەکەن دەرفەتی دامەزراندنیان پێبدرێت، بەهۆی رێگریکردنیشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و تا ئێستا زیاتر لە 22 کەس برینداربوون.

لە ئێستادا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد گەیشتووەتە شوێنی خۆپیشاندانەکان و لە هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکەدایە.

خۆپیشاندانەکان لە دوای ئەوە دێن کە لە کۆی 60 هەزار دەرچووی بەشە پزیشکییەکان بڕیاری دامەزراندن تەنها بۆ 29 هەزار دەرچوو دەرچووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشووی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتاییهات و کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان دواخرا

ئەمڕۆ سێشەممە پشووی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتاییهات، هەرچەندە بڕیاربوو کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بەڕێوەبچێت بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.…
زیاتر ببینە

كازمی هێزە ئەمنییەكانی ڕاسپارد هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕاسپارد ئه‌ركه‌كانیان له‌پێناو پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كۆگاكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان چڕتربكەنەوە. نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی…
Total
0
Share