محەمەد شیاع سودانی سەردانی بەرلین دەکات

لە دوای کۆتاییهاتنی گەشتەکەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بڕیارە محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێکی فەرمی بگاتە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، “محەمەد شیاع سودانی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لەگەڵ مارتن ییگیر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کۆبووەتەوە و جەختیان لە بونیادنانی هاوبەشییەکی دوورمەودا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاری ئاو و هەوا و بەرهەمهێنانی غازی شل و بواری وزە کردووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “باڵیۆزی ئەڵمانیا بانگهێشتنامەی فەرمی سەردانیکردنی بۆ وڵاتەکەیان گەیاندووەتە سودانی و ناوبراویش بانگهێشتنامەکەی قبوڵکردووە و سوپاسی کردووە”.

لە دوای زنجیرە گەشتەکانی بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی دراوسێ کە دواهەمینیان کۆماری ئیسلامی ئیران بوو، ئەمە دەبێتە یەکەمین سەردانی سودانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە دوای وەرگرتنی پۆستەکەی.

 

بابەتی پێشتر

دزی دەرمانخانەکان دەستگیرکران

بابەتی دواتر

قوربانییە عەرەبەکانی بۆردومانەکەی گوندی پەرخێ قەرەبوو کراونەتەوە و هیچ بۆ کوردەکان نەکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share