سەركردەیەكی عەسائیب دان بەوەدا دەنێت حەشد هێرشەكەی هەولێری ئەنجامداوە

عەسائیب ئەهلی حەق دان بەوەدا دەنێت هێرشەكەی سەر هەولێر لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ئەنجامدراوە، سەركردەیەكی گروپەكە دەڵێت، هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر وەڵامە بۆ هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر گروپەكانی حەشدی شەعبی.

سەعد ئەلسەعدی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی عەسائیب ئەهلی حەق لێدوانێكی رۆژنامەوانیی بۆ میدیا عێراقییەكان داوە، ڕایگەیاندووە، ئەو چالاكییانەی دوێنێ لە هەولێر كران (مەبەستی هێرشەكەیە)، لەچوارچێوەی ئەو وەڵامانەدان كە “گروپەكانی بەرگری – فصائل المقاومە” بەڵێنیان دا ئەنجامی بدەن، دژی هێرشی ئەمدواییەی ئەمریكا بۆسەر حەشدی شەعبی لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان عێراق-سوریا.

ئەو سەركردەیەی عەسائیب ئەهلی حەق هەڕەشەی ئەوەشی كرد، لەڕۆژانی داهاتوودا ڕەوتی “چالاكییە جۆرییەكان”یان دژی ئەمریكا زیاتر دەكەن، بۆ ئەوەی واشنتن ناچاربكەن بچێتە ژێرباری بڕیارەكەی ساڵی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق بۆ چوونەدەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.

شەوی ڕابردوو سێشەممە کاتژمێر 11:30 هێڕش کرایەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە ڕاگەیەندراوێکدا دەزگای دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کە هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

بابەتی پێشتر

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

داوادەكرێت پەرلەمان پرسی یەكەمەكان و مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست یەكلابكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی گەیشتە نەینەوا

بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییە و بەسەرکردنەوەی قوربانیانی رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی…
Total
0
Share