داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق بۆ مانگی ڕابردوو بڵاوکرایەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ئامارێکدا ڕایگەیاند، لە مانگی نیساندا بە گشتی 9 ملیۆن و 884 هەزار و 130 بەرمیل نەوت فرۆشراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، داهاتی فرۆشتنی نەوت لە مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە ملیارێک و 87 ملیۆن و 82 هەزار دۆلار.

بەگوێرەی ئامارەکە، هەناردەی نەوتی بەسڕە 4 ملیۆن و 587 هەزار و 610 بەرمیل نەوت بووە.

هەروەها هەناردەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە 339 هەزار و 64 بەرمیل بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دوای رێنماییەكانی بودجە هەرێم پابەندبێت بودجە و مووچەی بۆ رەوانەدەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای بڵاوكردنەوەی رێنماییەكانی یاسای بودجە لە رۆژنامەی فەرمی، ئەگەر هەرێم پابەندی یاسای بودجە…
Total
0
Share