کۆمپانیای BMW زیاتر لە 100 هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکان دەکێشێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی سەلامەتی هاتوچۆی رێگاوبانی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند، کۆمپانیای BMW 105 هەزار و 558 ئۆتۆمبێلی جۆری کرۆس ئۆڤەر و سیدان لە ئەمریکا دەکێشێتەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە ماتۆڕی کارپێکردنی ئۆتۆمبێلەکە کە ئەگەری زۆرە گەرم ببێت.

کشاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکان، چەند مۆدێلێک لەخۆدەگرێت، لەوانە هەندێک ئۆتۆمبێلی X5 و X7 و هەندێک مۆدێلی زنجیرەی سێ و حەوت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، “ئەگەر ماتۆڕی کارپێکردنەکە لەکاربکەوێت، هەوڵی دووبارە بۆ کارپێکردنی ئۆتۆمبێلەکە دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییەکەی بەهۆی باری زۆری کارەباوە.

بەپێی مەرجەکانی سەلامەتی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا، بریکارەکان پێویستە کێشە تەکنیکییەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکان بە خۆڕایی نوێبکەنەوە، پێشبینیش دەکرێت لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا نامەی ئاگادارکردنەوە بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەکان بنێردرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی چین لە هەرێم کۆبووەوە

بابەتی دواتر

سەعدی پیرە: ئەگەر لەسەر کەرکوک رێکنەکەوین پرسەکە دەچێتە دادگای فیدراڵی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share