کەشناسێک: شەپۆلێکی سەرتاسەریی بارانبارین بەڕێوەیە و درێژخایەن دەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە کۆتایی ئەم مانگە و نیوەی یەکەمی مانگی داهاتوودا، شەپۆلێکی سەرتاسەریی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لەنێوان 28ـی 11ـوە بۆ 12ـی 12، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی سیستمێکی تەڕ و باراناویی یەکجار زۆر باش و درێژخانەوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە هاتنی زنجیرەیەک لە شەپۆلی یەک لەدوای یەکی باران، هەورەبروسکە، تەرزە، لافاو، سەرما و سۆڵە و بەفربارینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیی ڕێژەیەکی زۆر لە دابارین دەکرێت لەو مەودایە و لەو ناوچانەی مەترسییان لەسەرە، ئەگەری لافاو هەیە و بەفرێکی باش لە ناوچە شاخاوییەکان [بەتایبەت ناوچە کوێستانەکان] دەبارێت و لەو شوێنانەشی کە ماون، پەڵە دەدات.

ئەو کەشناسە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ماوەی داهاتوودا و بەتایبەت لە سبەی شەو و ڕۆژانی دواتر، هەروەک ڕۆژانی ڕابردوو ئاماژەمان پێدا ئەگەری ڕێژنەبارانی لابەلای دیکە هەیە لە شوێن و کاتی جیاوازدا، پلەی گەرماش تاوەکو کۆتایی مانگ بە بەرزی دەمێنێتەوە و دواتر بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share