پیاوێك بەشێكی ماڵەكەی بۆ ڕاونانی مێشێك دەتەقێنێتەوە

چارەنووسی مێشەكە نادیارە

پیاوێك بەشێك لە ماڵەكەی لە فەڕەنسا تەقاندەوە لەكاتی هەوڵدانیدا بۆ ڕاونانی مێشێك، وەك ئەوەی سایتی Sud-Ouest بڵاویكردوەتەوە.

پیاوەكە، كە لە هەشتاكانی تەمەنیدایە، سەرگەرمی خواردنی نانی ئێوارە بووە كاتێك مێشێك لە دەوری بووە و بێزاری كردووە.

بۆیە مێشكوژێكی كارەبایی بەكارهێناوە و شوێنی كەوتووە، لەوكاتەشدا غازی ماڵەكەی، كە دەكەوێتە هەرێمی دوردونی باشوری ڕۆژئاوای فەڕەنسا، دزەی كردووە.

كارلێكی نێوان بكوژە كارەباییەكە و غازەكە بووەتە هۆی تەقینەوەیەك و ڕووخانی چێشتخانە و زیانگەیاندن بە سەقفی خانووەكەی.

بەپێی میدیاكانی ئەو وڵاتە، پیاوەكە لە ڕووداوەكە دەرباز بووە و تەنها دەستی سوتاوە.

لەگەڵ ئەوەشدا چارەنووسی مێشەكە نەزانراوە.

لەپاش ڕووداوەكەش پیاوەكە لە خانەیەكی كاتیدا تۆماركراوە و كەسوكارەكەشی دەستیان بە نۆژەنكردنەوەی خانووەكەی كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمێکی زانایان ئێسکی بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە 99 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە

تیمێکی زانایان لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا ئێسکەپەیکەری بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە قەبارەکەی هاوشێوەی قەبارەی سەگێک دەبێت و…
Total
0
Share