زانایان: چەند جارێک گوێگرتنەوە لە گۆرانییەک کرمی گوێ-یە

پسپۆڕان وابەستەبوونی هەندێک گۆرانی لە مێشکی گوێگردا، بەبێ ئەوەی بتوانێت لێیان ڕزگاری بێت، بە “کرمی گوێچکە” ناودەبەن، بەو پێیەی مۆسیقاکە بەبێ وەستان لە سەردا دووبارە دەبێتەوە.

بەپێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی “وایرد” بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2020 توێژینەوەیەک لەسەر خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکی ئەنجامدراوە، کە نزیکەی لەسەدا 97یان تووشی “کرمی گوێچکە” بوون بە دووبارەکردنەوەی ئاوازی هەمان گۆرانی.

کلێر ئارتێر، مامۆستای میوزیک لە پەیمانگای تەکنەلۆژیای جۆرجیا، دەڵێت، “کرمی گوێ دیاردەیەکی جیهانییە و بەسەر تەمەن و کولتوورەکاندا دابەشدەبێت، ئەوەی جیایدەکاتەوە ئەوەیە کە لە سەرتدا ئاوازەکە لێدەدرێتەوە و دووبارە دەبێتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا کۆمەڵێک ئامۆژگاری داناوە کە دەتوانێت یارمەتی مرۆڤ بدات بۆ رزگاربوون لەو “مێلۆدیەی کە لە مێشکیدا دووبارە دەبێتەوە”:

یەکەم: گوێگرتن لە گۆرانییەکە بە تەواوی و ئەمەش رەنگە پەیامێک بە مێشک بدات کە ئەرکەکە تەواو بووە، و پێویست بە دووبارەکردنەوەی ئاوازەکە ناکات.

دووەم: خۆسەرقاڵکردن و هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کارێک یان بیرکردنەوەیەک کە مێشکی مرۆڤ لە مێلۆدی دووبارەبووەوە دووربخاتەوە و هەندێکیش پێیان وایە کە بنێشت جوین لەوانەیە ئەم ئەرکە ئەنجام بدات.

سێیەم: هەمەچەشنکردنی ئەو گۆرانیانەی کە گوێیان لێدەگریت، چونکە رێگە بە مێشک دەدات جۆرە جیاوازەکانی مۆسیقا دەستنیشان بکات و ئەمەش رەنگە نەخشە دەمارییەکان تێکبدات کە لە دووبارەکردنەوەی یەک نەخشی مێلۆدیدا گیر دەخۆن.

چوارەم: دەستکاریکردنی تێکستی گۆرانییەکە، هەوڵبدە وشەسازیی ئاوازە رەسەنەکە بە وشەی نوێ بگۆڕیت، ئەمەش رەنگە وا لە عەقڵ بکات واز لە دووبارەکردنەوەی هەمان ئاوازەکە بهێنێت.

بابەتی پێشتر

ئومێد سەباح: دەبوو حكومەتی عێراق مووچەی مانگی شەشی رەوانە بكردایە و نازانین بۆ دواكەوتووە

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share