ملیۆنان كەس لە بەردەم مەترسیی ئالودەبوونن بە دەرمانی ئازارشكێن

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایدەكات كە ملیۆنان كەس لە جیهاندا بەدەست ئالودەبوون بە ئازارشكێنەكانەوە دەناڵێنن، یان لەبەردەم مەترسیی پشت پێبەستنیدان، وەك ئەوەی رۆژنامەی “گاردیان”ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە.

توێژینەوەكە كە زانكۆی بریستۆل ئامادەیكردووە، روونیدەكاتەوە، یەكێك لە سێ كەس دەرمانی ئازارشكێن لە جۆری وەك (كۆدین، ترامادۆڵ، ئۆكسیكۆدۆن و مۆرفین) دەخۆن و، نیشانەكانی پشتبێبەستن بەو دەرمانانەیان لەسەر دیارە، لەكاتێكدا یەكێك لەنێو 10 كەسدا بەشێوەیەكی تەواوەتی پشت بەو دەرمانانە دەبەستن.

توێژینەوەكە، كە لە گۆڤاری ئەدیكشن “Addiction” بڵاوكراوەتەوە، روونیدەكاتەوە، یەكێك لەنێو هەشت كەسدا لە بەردەم مەترسیی خراپ بەكارهێنانی دەرمانە ئازارشكێنەكاندان.

توێژینەوەكە تۆمار و زانیارییەكانی 148 توێژینەوەی نێودەوڵەتی تاوتوێكردووە كە زیاتر لە 4.3 ملیۆن نەخۆشی تەمەن 12 ساڵ و بەرەو سەرەوەی لەخۆگرتووە، لەوانەی بەدەست ئازاری ناشێرپەنجەییەوە بۆ ماوەی سێ مانگ یان زیاتر دەناڵێنن و یەكێك لەو جۆرە دەرمانانەیان بۆ نووسراوە.

كایلا تۆماس، مامۆستای پزیشكیی گشتی لە زانكۆی بریستۆل و ئامادەكاری سەرەكیی توێژینەوەكە دەڵێت، لەكاتێكدا ئەم جۆرە دەرمانانە سوودبەخشن بۆ ئازاری زۆری كورتمەودا، بەڵام كاریگەرنین بۆ ئازاری درێژمەودا. ئەوە پەیوەندی بە چەندین زیانەوە هەیە.

وتیشی، “ئەنجامەكان دەریدەخەن كە خراپ بەكارهێنانی ئەو جۆرە دەرمانە ئازارشكێنانە زۆر بەربڵاوە لەنێو ئەو نەخۆشانەی بۆ ئازاری درێژمەودا بەكاریان دەهێنن، لەسەر باوەڕ و بڕیاری خودی خۆیان”.

بەپێی هەڵسەنگاندنەكان نزیكەی چارەكێكی پێگەیشتووان لە جیهاندا بەدەست ئازاری درێژخایەنەوە دەناڵێنن، دوو لەسەر سێیان ئەو جۆرە دەرمانانە وەردەگرن.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن دوو هەڵبژاردنی ئەزموونی لە هەرێم ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: بیرکردنەوەی لەرادەبەدەر دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی فشار و توڕەیی و بێزاری

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هه‌ر هاوڵاتییه‌كى ئیماراتى خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت گه‌شت ئه‌نجام بدات

ئیمارات بڕیاریدا هه‌ر هاوڵاتییه‌كى وڵاته‌كه‌ى خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامبدات و بڕیاره‌كه‌‌ش له‌ 10ی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەشە نوێیەکەی نەخۆشخانەی منداڵبوون لە هەرێمدا هاوشێوەی نییە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، بە هاوکاریی کونسوڵخانەی چیک بەشێکی نوێیان لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی کردووەتەوە، لەڕووی پێشکەوتووییەوە…
Total
0
Share