كاریگەریی بەرزی پلەكانی گەرما لەسەر دەرمان چییە؟

Pills and capsules in medical vial

بەکارهێنانی دەرمان بە بەردەوامی یەکێکە لە لایەنە گرنگەکانی چاودێریی تەندروستی و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​گرنگە پارێزگاری لێبكرێت تا بە كاریگەر بمێنێتەوە و ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.

هەموو دەرمانەکان ماددەیەكیان تێدایە کە هەستیارن بە هەندێک حاڵەت، لەوانە پلەی گەرمی. بۆیە باشترە بزانین گەرما چ کاریگەرییەكی لەسەر دەرمانەکان دەبێت.

گەرمایەکی زۆر چۆن کاریگەری لەسەر دەرمان دەبێت؟
پێشنیار دەکرێت زۆربەی دەرمانەکان لە شوێنێکدا هەڵبگیرێن کە بە “پلەی گەرمی كۆنتڕۆڵكراوی ژوور” ناسراوە، کە بە تێکڕا 25 پلەی سەدییە.

پلەی گەرمیی زۆر کاریگەریی لەسەر دەرمانەکە هەیە، هەر بۆیە پێویستە گرنگی بە ڕێنماییەکانی هەڵگرتن لەسەر لێبڵەكەی بدرێت. هەرچەندە ڕەنگە هەندێک دەرمان وەک ئەوانەی لە شێوەی حەبدان زیاتر بەرگەی گۆڕانی پلەی گەرمی بگرن، بەڵام دەرمانە شلەکان وەک ئەنسۆلین هەستیارن بەرامبەر گۆڕانی پلەی گەرما.

ماددە کیمیاییە چالاکەکانی ناو دەرمان شێوەی گەردیلەیی خۆیان دەگۆڕن کاتێک بەر پلەی گەرمی جیاواز دەکەون، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی دەرمانەکە. ئەم تێکچوونە دەتوانێت دەرمانەکان کەمتر کاریگەر بکات و لەوانەیە ببێتە هۆی کاریگەریی نوێ یان جیاواز.

دەرمان لە کوێ هەڵبگرم؟
دۆڵاب یان هەر شوێنێكی فێنک و وشک بەگشتی شوێنی باشن بۆ هەڵگرتنی دەرمان. لەكاتی ناچاربوون بە دانانی لە شوێنی شێدار پێویستە لەناو بۆكسی بنەڕەتی خۆی و پاشان دەفری قایمدا هەڵبگیرێت تا بوونی شێ كاریگەری لەسەر كوالێتییەكەی دروست نەكات.

لەكاتێكیشدا ئەگەر لە چێشتخانەی ماڵدا هەڵگیرا، پێویستە لە مایكرۆوەیڤ و گەرمكەرەوەكان دووربێت، لەگەڵ ڕەچاوكردنی پاراستنی لە پلەی گەرما و شێ.

لە هەموو ئەوانەشدا پێویستە دڵنیابیت دەرمان لە شوێنێک دابنێیت کە منداڵان نەتوانن پێیبگەن.

بابەتی پێشتر

بزوتنەوەی جیهاد کوژرانی سەرکردەیەکی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

کەرکوک.. تەقە لە باوک و کوڕێک کرا و باوکەکە کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەمای (5-30).. رێگایەكی ئاسان و سوودبەخش بۆ ئەوانەی ماوەیەكی درێژ دادەنیشن

شێوازی ئێستای ژیان زۆرینەمان ناچاردەكات ماوەیەكی درێژ بە دانیشتنەوە بەسەرببەین، بەتایبەت ئەوانەی كارەكانیان لە نوسینگەكاندا بەسەردەبەن. توێژینەوەیەكی ئەمریكی…
Total
0
Share