لە سودان هێرشکرایە سەر ژمارەیەک لە پزیشکانی بێسنوور

رێکخراوی فریاگوزاریی پزیشکانی بێ سنوور رۆژی رایگەیاند، تیمەکەیان لە خەرتوم “بە توندوتیژیی هێرشیان کراوەتەسەر” و یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانیان لەلایەن کۆمەڵێک چەکدارەوە دزراوە.

رێکخراوەکە لە پلاتفۆرمی “تویتەر” بڵاویکردەوە، تیمێکی 18 کەسی لە ئەندامانی لەلایەن کۆمەڵێک چەکدارەوە بە توندوتیژی هێرشیان کراوەتەسەر و لێیانداوە و شەقیان لێداوە”.

هەروەها رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “یەکێک لە شۆفێرەکانمانیان دەستگیرکردووە و هەڕەشەیان لە ژیانی کردووە پێش ئەوەی ئازادی بکەن، هەروەها یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی ئێمەیان دزیوە”.

روونیشیکردەوە، رووداوەکە کاتێک روویداوە کە تیمەکە کەلوپەلی پزیشکییان لە کۆگاکانی رێکخراوەکەوە گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تورکیا.

تیمەکە بەگوێرەی راگەیەندراوی رێکخراوەکە، 700 مەتر لە نەخۆشخانەکە دوورە، کە یەکێکە لە تەنها دوو نەخۆشخانەی نەشتەرگەری لە باشووری خەرتوم بە پاڵپشتی رێکخراوی ناحکومی، رێگری لێکرا.

پزیشکانی بێ سنوور هۆشدارییان دا کە لە ئەنجامی ئەم هێرشە “ڕەنگە بوونی ئێمە لە نەخۆشخانەی تورکیا بەردەوام نەبێت”.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

دایکێک و سێ منداڵ خنکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share