ئاماری نوێی گەیشتنی کۆچبەران بە دورگەکانی یۆنان بڵاوکرایەوە

دەزگای لوتکە نوێترین ئاماری گەیشتنی کۆچبەرانی بە دورگەکانی یۆنان بڵاوکردەوە.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، “بە پێی ئەو ئامارانەی بەدەستمان گەیشتوون، لەم هەفتەیەدا 81 بەلەم کە دوو هەزار و 81 کەسیان هەڵگرتبوو هەوڵیانداوە بگەنە دورگەکانی یۆنان، 37 بەلەم گەشتەکەیان ئەنجامداوە و 947 کەسیش بە رەسمی لە دورگەکانی یۆنان تۆمارکراون”.

باس لە ئەوەش دەکات، لەم هەفتەیەدا 12 حاڵەتی ئاستەنگی لە دەریای ئیجە تۆمارکراون، کە 334 پیاو و ژن و منداڵ رووبەڕووی کێشە بوونەتەوە لەو 12 حاڵەتەدا پێنجیان پاڵنانی پاشەکشەیان لەگەڵدا کراوە و دەسەڵاتدارانی یۆنان کەشتی رزگارکەریان وەک ئامرازێکی دیپۆرتکردنەوەی نایاسایی بەکارهێناوە.

بە پێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، 129 کەس لە 6 کەشتی رزگارکەردا لە دەریای ئیجەدا بەجێهێڵراون.

دەزگای لوتکە بە بێ ئاماژە دان بە نەتەوەکانیان، دەڵێت، لەم هەفتەیەدا بە گشتی 947 پیاو و ژن و منداڵ بە سەلامەتی گەیشتوونەتە دورگەکانی یۆنان، و لە کۆی هەموو ئەو بەلەمانەی کە لەم هەفتەیەدا لە تورکیاوە بەرەو دورگەکانی ئیجەی یۆنان گەشتیان کردووە 45.7%یان سەرکەوتوو بوون لە گەیشتنیان بە ئەوروپا.

 

 

بابەتی پێشتر

نۆرینگەیەکی یاریدەدەری پزیشکی و کۆگایەکی نایاسایی داخران

بابەتی دواتر

وه‌زاره‌تی كۆچ ژمارەیەک ئاوارەی‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ گەڕانەوە نه‌ینه‌وا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share