حکومەتی عێراق دەستیکردووە بە جموجۆڵ دژی گرووپە چەکدارەکان و دوای چەندین ساڵ بەرەو ناوچەی جورفولسەخر، لە پارێزگای بابل جووڵەیان پێکرا.
لەوبارەیەوە، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت: لە جورفولسەخر دەستکاری بۆریی نەوت کراوە و ئێستا یەک هەفتە مۆڵەت بە گرووپە چەکدارەکان دراوە کە لەو ناوچەیە بکشێنەوە. هەر لایەنێک رێگری لە هێزە ئەمنییەکان بکات، رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە، هەر کەسێکیش پەیوەندی بە دۆسییەی قاچاخچێتی نەوتەوە هەبێت دادگایی دەکرێت.
وتیشی، لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەماهەنگیمان هەیە و ئەگەری چوونەناوەوەی سوپا بۆ هەرێمی کوردستانیش هەیە.