یو ئێن: زیاتر لە 500 پێشنیار بۆ کەمکردنەوەی پاشماوەی پلاستیک لە جیهاندا خراوەتەڕوو

دوای چەندین ساڵ لە گفتوگۆ، دانوستانە نێودەوڵەتییەکان لەسەر پەیماننامەی جیهانیی پلاستیک لە نایرۆبی پایتەختی کینیا لە بارەگای بەرنامەی ژینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستیپێکرد کە سێیەمین دانیشتنی لیژنەی دانوستانکاری نێوان حکومەتەکانی ئەندامەکانە سەبارەت بە پیسبوونی پلاستیکی.

سەرپەرشتیارانی خولی سێیەمی دانوستانەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە بەستنی یەکەمین پەیمانی جیهانی بۆ کەمکردنەوەی پیسبوون لە ئەنجامی پاشماوە پلاستیکییەکانەوە ڕایانگەیاند، لە گفتوگۆکاندا زیاتر لە 500 پێشنیاری ئەندامەکانیان بەدەست گەشتووە.

ئامانجی لیژنەکە بریتییە لە پەرەپێدانی ڕێککەوتنێکی یاسایی پابەندکەر بۆ چارەسەرکردنی تەواوی سووڕی ماددە پلاستیکەکان کە لە ساڵی 2024 کۆتایی دێت، لەوانەش بەرهەمهێنان و دیزاین و فڕێدانی بەرهەمە پلاستیکییەکان، هاوکات پەیماننامەکە 175 وڵاتی تێدایە و ئامانجی گۆڕینی بەڕێوەبردنی پاشماوەی پلاستیکی و ڕێگە خۆشکردنە بۆ تەکنەلۆژیا و پیشەسازی نوێ.

بەرنامەی ژینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، “کەمتر لە 10٪ی پاشماوەی پلاستیک دووبارە بەکاردەهێنرێتەوە”، یەکێتیی نێودەوڵەتیی بۆ پاراستنی سروشت دەڵێت، “ساڵانە لانیکەم 14 ملیۆن تەن لە زەریاکاندا کۆتایی دێت”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: ژمارەی شەهیدەکان پێمان دەڵێت یەکێتی موڵکی هەموو خەڵکی کوردستانە

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 10 مامۆستا گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share