ئۆسیتیای باشوور دەیەوێت بە ریفراندۆم لەگەڵ ڕوسیادا یەکبگرێت

ئۆسیتیای باشوور کە پشتگیری مۆسکۆیە دەیەوێت ریفراندۆمێک بۆ یەکگرتن لەگەڵ ڕوسیادا بکات.

ئەناتۆڵی بیبیلۆڤ سەرۆکی ئۆسیتیای باشوور کە پشتگیری مۆسکۆیە و لە ساڵی 2008دا یەکلایەنە جیابوونەوەی خۆی لە جۆرجیا ڕاگەیاند، ویستی خۆی بۆ ریفراندۆمێک خستەڕوو بۆ یەکگرتن لەگەڵ ڕوسیادا.

بیبیلۆڤ لە تەلەفزیۆنی فەرمیی ڕوسیاوە ڕایگەیاند، “بێگومان دەبێت ڕاوێژ لەگەڵ هاوڵاتیانماندا بکەین، سەبارەت بە ئەگەری چوونەپاڵی ڕوسیای یەگرتوو” و چەختیکردەوە، ئەوە “خەونێکی دێرینی ئۆستییەکانە” و بیبیلۆڤ ئەو هەنگاوەشی بۆ یەکگرتن لەگەڵ ڕوسیادا بە “ئامانجی ستراتیجی” ناونا.

ئۆسیتیای باشوور و ئەبخازیا دوو ناوچەی قەوقازن و لە جۆرجیا جیابوونەتەوە، ئەو وڵاتەی کە پێشتر ویلایەتێکی یەکێتیی سۆڤیێت بووە.

بابەتی پێشتر

وەزیری خوێندنی باڵا لە بارەی پاڵپشتی داراییەوە دڵنیایی بە خوێندكاران دەدات

بابەتی دواتر

هەدەپە هۆشداری دەداتە پارتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share