دوای ئەو هێرشەی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کێشە بۆ کارەبای 24 کاتژمێری دروستبوو و تائێستاش بەردەوامە.
کۆمپانیای دانەغاز کە لە کێڵگەی کۆرمۆر غاز بەرهەمدەهێنێت سێ ڕۆژ پێش ئێستا وتی، وێستگەکانی کێڵگەی کۆرمۆر زیانی زۆریان بەرکەوتووە و ناتوانین هیچ بڕە غازێک بەرهەمبهێنین.
ئێستا دانەغاز سێ مەرجی هەیە بۆ دەستکردنەوە بە کارکردن:
1- تێچووی زیانەکان بەتەواوی بگیرێتە ئەستۆ.
2- گرەنتیی سەد لە سەد کە هێرش نەکرێتەوە سەر کۆرمۆر.
3- دەبێت پاکتاوی تەواوی ئەو پارەیەمان لەگەڵدا بکرێت کە تێچووی بەرهەمهێنانی غازە بۆ کارەبای 24 کاتژمێری.