کارگەیەکی دروستکردنی یارییە ئاگرینەکان لە تایلاند تەقییەوە

لە نزیک بانکۆکی پایتەختی تایلاند تەقینەوەیەک لەناو کارگەیەکی دروستکردنی یارییە ئاگرینەکان روویدا و بەهۆیەوە لایەنی کەم 18 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی میدیاکانی تایلاند، رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ لە دووری 120 کیلۆمەتر لە باکووری بانکۆکی پایتەخت روویداوە، بەهۆیەوە 18 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەندێک سەرچاوەش باس لەوەدەکەن ژمارەی قوربانییەکان زیاترن.

ئاشکراشیانکرد، دووکەڵێکی زۆر ئاسمانی ناوچەکەی گرتووەتەوە، تا ئێستا نەتوانراوە هیچ کەسێکیش بە زیندوویی لەژێر داروپەردووی کارگەکەدا رزگاربکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پشتیوانیی خۆمان بۆ سوریایەکی سەقامگیر دووپاتدەکەینەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، مارکۆ روبیۆ، پشتیوانیی واشنتنی بۆ سوریایەکی سەقامگیر بۆ مەزڵوم عەبدی و ئەسعەد شەیبانی دووپاتکردووەتەوە.…
Total
0
Share