یەکێتیی ئەوروپا 51 ملیۆن دینار بە عێراق دەدات

باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق رایگەیاند، عێراق هەنگاوی دروست بەرەو بیناسازیی دەنێت و بڕی 51 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەکانی گەشەپێدان لەو وڵاتە دابیندەکەین.

تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق لە لێدوانێکیدا ئەوەی خستەڕوو، ”عێراق هەنگاوی دروست بەرەو بیناسازیی دەنێت بە راکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ وڵاتەکە و یەکێتییەکەمان لە زۆر رووەوە پاڵپشتی حکومەتی بەغداد دەکات”.

ئەو باڵیۆزە ئەوەشی ئاشکرا کرد، ”نزیکەی 240 ملیۆن دۆلارمان وەکو هاوکاریی لە چالاکییە جیاوازەکاندا بۆ عێراق دابینکردووە، لە قۆناغی داهاتووشدا پلانمان هەیە بۆ دابینکردنی هاوکارییەک بە بڕی 51 ملیۆن دۆلار، بەڵام هێشتا لە قۆناغی گفتوگۆداین سەبارەت بە رێکارەکانی ئەو پڕۆژانەی کە ئەم پارەیەیان بۆ تەرخان دەکەین و زیاتر بۆ پڕۆژە و کارەکانی گەشەپێدان دابین دەکرێت”.

بابەتی پێشتر

پەروەردەی سلێمانی: بۆ ئەمساڵی خوێندن ژمارەیەک خوێندنگە فراوان دەکرێن

بابەتی دواتر

زیاتر لە 10 گەڕەکی هەولێر بێ ئاو دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share