تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی دانیشتووانی عێراق دەگاتە چەند؟

بەپێی داتاکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژمارەی دانیشتووانی دەوڵەتانی جیهان لەمساڵدا ژمارەی دانیشتووانی عێراق 45 ملیۆن کەس تێدەپەڕێنێت کە ئەمەش زۆر زیاترە لەو ژمارەیەی پێشتر وەزارەتی پلاندانان بڵاویکردبووەوە.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، “لە ساڵی 2023 دا ژمارەی دانیشتووانی میسر دەگاتە 112 ملیۆن کەس بەمەش دەبێتە گەورەترین دەوڵەتی عەرەبی لە ژمارەی دانیشتوواندا، لەدوای ئەویش سودان دێت کە ژمارەی دانیشتووانی 48 ملیۆن و جەزائیریش بە 45.6 ملیۆن لە پلەی سێیەمدا دێت”.

هەر بەپێی سەرژمێرییەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، “لەمساڵدا ژمارەی دانیشتووانی عێراق دەگاتە، 45.5 ملیۆن کەس ئەمەش پێچەوانەی سەرژمێرییەکانی وەزارەتی پلاندانان کە رایگەیاندبوو کە لە کۆتایی ئەمساڵدا دەگاتە 43 ملیۆن کەس”.

بابەتی پێشتر

یاسای نەنووسراو تەنگی بە یاسای نووسراو هەڵچنیووە و زیاتر كاری پێدەكرێت

بابەتی دواتر

فێردیناند بۆ مان سیتی: بە ڕیاڵ مەدرید هەڵمەخەڵەتێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە عێراق پشوو راگەیەندرا

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا سبەینێ لە سەرجەم دەزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا پشووی فەرمی بێت جگەلە…
Total
0
Share