لەرووی گەورەیی خێزانەوە عێراق لە پلەی دووەمی وڵاتە عەرەبییەکاندایە

بەپێی ریزبەندییەک کە بۆ ژمارەی ئەندامانی خێزان ئەنجامدراوە لە وڵاتانی جیهاندا عێراق لە پلەی شەشەمی جیهان و لە پلەی دووەمی وڵاتە عەرەبییەکاندایە.

ریزبەندییەکە بۆ ژمارەی ئەندامانی خێزان کە لە ماڵێکدا دەژین لە 199 وڵاتی جیهاندا کراوە، بەو پێیەش کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست پلەی یەکەمی گرتووە بەوەی بە تێکڕا هەر خێزانێکیان لە 8.6 ئەندام پێکدێت، سویدش کۆتایی ریزبەندییەکەی گرتووە بەوەی 1.9 ئەندامی خێزان لە یەک ماڵدا دەژین.

هاوکات لە ریزبەندییەکەدا عێراق پلەی شەشەمی جیهان و دووەمی وڵاتە عەرەبییەکانی لەدوای سەڵتەنەی عومان گرتووە بەوەی هەر خێزانێک کە لە یەک ماڵدا دەژین لە 7.7 کەس پێکهاتوون.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندی 273 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

بابەتی دواتر

لەندەن دەیەوێت سەبارەت بە پرسی پەنابەرانی وڵاتەکەی لەگەڵ چوار وڵاتی دیکە رێکبکەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share