توێژینەوەکانی نوێی رۆڵی مێشکیان ئاشکرا کردووە لە بەستنەوەی موزیک بە جوڵەوە، هاوکات، چۆنییەتی هەستکردن بە چێژوەرگرتن لە ریتم دروستدەبێت لە رێگەی چاوەڕوانییەکان و سیستەمی جوڵەییمانەوە.
توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، مێشکی مرۆڤ حەز دەکات پێشبینی ئەوە بکات کە چی روودەدات و کاتێک موزیک ریتمێکی تەواو پێشکەش دەکات لەگەڵ هەندێک سوپرایزی چاوەڕوانکراو، ئەوە هەستێکی چێژبەخشی “ریتم” هاندەدات لە مێشکماندا.
توێژەران باسیان لەوە کردووە کە تەنانەت کۆرپەی سێ مانگان کاتێک گوێی لە گۆرانی دەبێت دەچنە سەر ریتمی موزیکەکەی.
بابەتەکە پەیوەندیدارە بە دەروونزانییەوە و ئەم هەستە پەیوەستە بە چالاکیی مێشکەوە لە بوارەکانی پاداشت و پاڵنەردا، بەو پێیەی موزیک هاندەری دەردانی ماددەی دۆپامینە، کە گواستەرەوەیەکی دەمارییە و هەستکردن بە دڵخۆشی و قایلبوونی خود بەرزدەکاتەوە، بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی وێنەگرتنی دەماری کە لە ساڵی 2020 ئەنجامدراوە.
لە توێژینەوەیەکی ساڵی 2018دا، تاکاهید ئیتانی، پزیشکی نەخۆشخانەی خاچی سووری ژاپۆنی و هاوکارەکانی باسیان لەوە کردووە کە ریتمە گونجاوەکە لە 107 بۆ 126 لێدان لە خولەکێکدا دەبێت.
ئیتانی دەڵێت، “ئەم تێمپۆ موزیکییە هاوشێوەی ئەوەیە کە دیجییەکان لە بۆنە موزیکییەکاندا دەیژەنن و هاوشێوەی خێرایی رۆیشتنە کە ئێمە ئارەزوویدەکەین و نزیکەی دوو هەنگاوە لە چرکەیەکدا
توێژینەوە دەروونی و دەمارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دیاردەی ریتم شتێکی بنەڕەتی دەربارەی چۆنیەتی کارکردنی مێشکمان ئاشکرا دەکات، بەو پێیەی چێژ لە هەوڵدان بۆ پێشبینیکردنی ئەوەی کە موزیک چۆن دەڕوات، دەجوڵێنین بۆ ئەوەی یارمەتیدەرمان بێت بۆ ئەوەی ئەم پێشبینییە بکەین.
هاوکات، ریتم رۆڵێکی کۆمەڵایەتی گرنگ دەگێڕێت، چونکە لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە جوڵەی هاوکاتی نێوان مرۆڤەکان بۆ موزیک هەستەکانی پەیوەندی و سەربەخۆیی زیاددەکات.