مردنی گەورەترین منداڵی جیهان ڕاگەیەنرا

جمبوڵات خاتۆگۆف

زەبەلاحەكەی كۆماری كاپاردینۆ-بلقار لە باكووری قەوقازی روسیا ڕۆژی 29ی كانونی یەكەمی ڕابردوو لە تەمەنی 21 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

مردنی جمبوڵات خاتۆگۆف لەلایەن ڕاهێنەری لاوانی ڕوسیا لە زۆرانبازی سۆمۆوە ئاشكراكرا.

خاتۆگۆف لە 24ی ئەیلولی 1999 لە كۆماری كاپاردینۆ-بلقار-ی ڕوسیا لەدایكبووە و لە تەمەنی یەك ساڵیدا كێشی گەیشتە 17 كیلۆگرام.

ساڵی 2003 وەك گەورەترین و بەهێزترین منداڵ لە جیهان لە تۆماری گینس بۆ پێوانە جیهانییەكان تۆماركرا كاتێك كێشی گەیشتە 48 كیلۆگرام.

منداڵەكە بەشداری لە ژمارەیەكی زۆر بەرنامەی تەلەفزیۆنی كردووە و ڕۆژنامەنوسانی ئەڵمان فیلمێكیان لەبارەیەوە تۆماركرد، دوای ئەوەی كێشی لە تەمەنی 17 ساڵی و دوای دەرچوونی لە قۆناغی ناوەندی گەیشتە 230 كیلۆگرام.

پاشان كێشی خۆی بۆ 176 كیلۆگرام كەمكردەوە و توانی ببێتە پاڵەوانی كۆماری كاپاردینۆ-بلقار لە زۆرانبازی سۆمۆ.

میدیاكان لە باكووری قەوقاز هۆكاری مردنەكەیان بڵاونەكردوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ: پیاوێک لە نهۆمی نۆزدەیەمەوە دەکەوێتەخوارەوە و بەبێ ئەوەی هیچی لێبێت هەڵدەستێتەوە

لە رووداوێکدا پیاوێکی روسی لە نۆزدەیەمی باڵەخانەیەکەوە دەکەوێتەخوارەوە و کەوتووە بەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلێکدا، دوای کەوتنەخوارەوەی وەک ئەوەی هیچ…
زیاتر ببینە

سەرۆکى تیمى توێژینەوە هۆکارى داتەپینی پێدەشتی چیاکانی زاگرۆس لە کوردستان رووندەکاتەوە

زنجیرە چیاکانى زاگرۆس دووچارى رووداوێکى سروشتى بووەتەوە و رۆدەچێتە ناو زەوییەوە، سەرۆکى تیمى توێژینەوەیەک وردەکارییەکەى رووندەکاتەوە و دەڵێت،…
Total
0
Share